به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییه‌كی خەڵکی کامیاران کە بەڕێوەبەری فێرگەیەکی موسیقایە لەوشارە، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی “کامبیز ئەسەدی” هونەرمەند و بەرێوەبەری فێرگەی موسیقای “دەنگی چیا” و دەستبەسەریان کردووە. شایانی باسه، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆکاری دەستبەسەر كردنی ناوبراو بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ دڵنیا بوونه‌وه له دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یان، هه‌تا ئێستا هه‌روا بێ ئاکام ماوەتەوە.