
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار “مادح مۆرادی” دانیشتووی ئاوایی “سه‌رهۆیه”ی سه‌ر به شاری سنه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو به‌هۆكاری نادیار له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. له لایه‌كی دیكه‌وه “فه‌رامه‌رز قاسمی” خه‌ڵكی شاری سنه و دانیشتووی شاری ده‌ماوه‌ند كه ڕۆژی ٤ی به‌فرانبار له لایه‌ن هێزه ئه‌مه‌نییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
