کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان

135g

یکشنبه – ۲ تیر – ۱۳۹۸ , 23 – 06 – 2019

135g
هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دەستبەسەر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌مشاره‌ كرا.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان لاوێکیان بە ناوی”عەلی جوزاک” دەستبەسەر کردووە و له‌ ئێستادا لە زیندانی ناوەندی بۆکان ڕاگیراوە. شایانی باسه‌ ناوبراو بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی براکەی بە ناوی ئەرسەلان جوزاک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەستبەسەر کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ برای “عه‌لی جۆزاك” ئه‌ندامی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه‌.