له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی “ئامانج حەمزە لوویی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئهمشارهوه دەستبەسەر کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، دەستبەسەرکرانی ناوبراو بەبێ بەڵگەی قەزایی بووە و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان بەهۆی “چالاکیی عهقیدهتی” ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووه. ههر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی دیكهی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ئیسماعیل عەلی پەروەری” ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. جێگهی ئاماژهیه، لە نێوەڕاستی مانگی گەلاوێژەوە هەتا ئێستا لانیکەم، ٢٦ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان به تۆمهتی “چالاكی عهقیدهتی” لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
