به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ به ناوی “جه‌میل خادم” ٤٢ ساڵ ته‌مه‌ن به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ئه‌مشاره له سێ ڕێیانی “سه‌رو” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ئاگاداربوون له دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی ناوبراو به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی خادمی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.