کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موژگان كاووسی چالاكی مه‌ده‌نی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موژگان كاووسی چالاكی مه‌ده‌نی2

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موژگان كاووسی چالاكی مه‌ده‌نی2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ “موژگان کاووسی”، نووسەر و چالاکی یارسانی، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا باسی لە حوکمی دەستبەسەرکرانی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانیبوونەکەی کرد.

ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگەیاندووە: هەتا ئێستا ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە خۆناساندنم بە زیندان بە دەستم نەگەیشتووە. ناوبراو پاش ئەو هەوڵەی لقی دووی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی دادگوستەریی شاری “نەوشەهر”، حوکمی دەستبەسەرکردنی پێ ڕاگه‌یه‌ندووه‌. موژگان كاووسی وتوویه‌تی: سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە ٥ مانگ لە ئازادبوونی کاتیی من بە قه‌راری وه‌سیقه‌، هێشتا کەرەستە شەخسییەکانم پێ نەدراوه‌تەوە.