ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزە ئەمنییەکانی توركییه ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕه‌زبه‌ر هەڵیانکوتایە سەر “ئاژانسی میزۆپۆتامیا”، “نوسینگەی ژن نیوز” و چەندین ماڵ لە شاری وان و له ئه‌نجامیدا چوار رۆژنامه‌نووس و دوو رۆژنامەوانی پێشووی “ڕۆژنامەی یانی یاشام”یان دەستگیر کردووه.
نوسینگەی داواکاری گشتی کۆماریی وان ڕایگەیاندووە، کە لە دژی “چالاکوانانی ڕاگەیاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە” ئەم ئۆپەراسیۆنەیان ئەنجام داوە و شەش کەسیان دەستبەسەر کردووە. لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کە لە دژی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەنجام درا، دوو ڕۆژنامەوانانی ژن نیوز به‌ناوه‌كانی “شەهری بەن ئەبی”، “نازان سالە” و دوو ڕۆژنامەوانانی میزۆپێتامیا به ناوه‌كانی “عەدنان بیلەن” و “جەمیل ئوگور” و پەیامنێرێكی پێشووی ڕۆژنامەی “یەنی یاشام” به‌ناوی “شوکران ئێردەم” دەستگیر کراون.