له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “هەڵیزاوا”ی شاری مەریوان بە ناوەکانی “فەرزاد مۆرادی و نەوشیروان ڕەزایی” و هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بانه به ناوی “شه‌ریف ئه‌مینی” لە لایەن هێزە ئەمنییه‌کانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان ئەو دوو هاووڵاتییەیان پاش بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی گوڵبارانکردنی گڵکۆی گیانبه‌ختكردووانی ژینگە لە مەریوان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار کردووە. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی یەکشەممە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شوێـ”ـی بانە بە ناوی “شەریف ئەمینی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و هیچ زانیارییەک له چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئه‌م سێ كه‌سه لەبەر دەستدا نییە.
