ڕاپۆرته‌كان له شاری بۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییان له‌مشاره، هێزه ئه‌منییه‌كان سێ كه‌سی دیكه‌یان به‌هۆكاری جۆراوجۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، دوو لاوی خه‌ڵكی شاری بۆكان بە ناوەکانی “ئەحـمەد ناسری و جەلال ناسری” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئه‌مشاره‌وه دەستبەسەر کران. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەو دوو لاوه لە گەڕەکی “میرئاوا” دەستبەسەریان کردووە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه “جەلال ناسری” پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە، بەڵام ئەحمەد ناسری هه‌روه‌ها لە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ڕاگیراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو دوو لاوە لەبەر دەستدا نییە. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لاوێکی بۆکانی بە ناوی “ئیبراهیم ڕەحمانی” خەڵکی گوندی “عەباس ئاوا”ی ئەمشارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. هه‌روه‌ها هەواڵنێریی “رکنا”ی سەر بە ڕژیم لە هەواڵێکدا، باسی لە دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەرانی گرووپی مۆسیقای سەرشەقام لە شاری ئیلام کردووه.