ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گوندی داشبەندی سەر بە شاری بۆکان، ٣ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو گوندەیان دەستبەسەر کردووه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی داشبەند و سێ کەسیان بە ناوەکانی “فەتاح حەسەن زادە، ئەیوب و کەسێکی تر بە ناوی سلێمان کە خەڵکی گوندی ئەسپۆغەیە و دانیشتووی داشبەندە، دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه، تا كاتی بڵاوبوونهوهی ئهم ههواڵه، یەکێک لەو سێ کەسە ئازاد کراوە، بەڵام هەواڵێک لە چارەنووسی دوو کەسەکەی دیکە لەبەر دەستدا نییە.