به پێی ڕاپۆرتهكان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری دەماوەند دەستبەسەر کران.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانبار سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئەویهەنگ سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی “فەرامەرز قاسمی ئازەر، فەرزین ڕوستەمی و شاپووڕ حەبیبی”، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دەماوەند دەستبەسەر و پاش دەستبەسەر کرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. شایانی باسه، ئەم سێ کەسە لەپەیوەند لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزاییەتییەکانی چلەی گیان بەختکردوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراون.