به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌هاباد و كرماشان كه ناوی یه‌كێكیان “ئه‌میر بایه‌زیدی ئازه‌ر” ڕاگه‌یه‌ندراوه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “لەج” سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی “ئەمیر بایەزیدی ئازەر”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره کراوە. شایانی باسه، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هێزە ئەمنییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون لەم پەیوەندییەدا خۆیان بواردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه بەرپرسی پۆلیسی ئەمنییەتی گشتیی ئۆستانی کرماشان، باسی لە دەستبەسەرکردنی دوو ژنە هاووڵاتیی کردووه کە لە کلیپێکدا، گۆرانی‌یان وتووە. ناوبراو گۆرانی‌وتنی ئەو دوو ژنە هاووڵاتییەی بە پێشێلکردنی یاسا، زانی و هەروەها ئەو کارەی ئەو دوو ژنەی بۆ خەوشدارکردنی بیروڕای کۆمەڵگا، گەڕاندەوە.