به پێی ڕاپۆرته‌كان، له درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان له شاری پیرانشار، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئه‌مشاره له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گه‌ڵارێزان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شێناوێـ”ـی شاری پیرانشار بە ناوی “سەلیم شه‌وه‌ندە”، پاش بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە، دەستبەسەر کرا. هەروەها ڕۆژی سێشەممەی حه‌فته‌ی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەتییەکان هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “چیانە”ی شاری پیرانشاریان بە ناوی “زاهیر پەس و پیش (جۆڵا)”، دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ کراوە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی “شێناوێـ”ـی شاری پیرانشار بە ناوی “هاشم مورادی”، پاش بانگكرانی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، دەستبەسەر کراوە. هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان، بێ‌ئاکام ماوەتەوە.