به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌وڵاوا و دیواندهریان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای سنە ڕۆژی دووشەممە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سلێن” سەر بە شاری سەوڵاوایان بە ناوی “مۆحسین ئەداک” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”لە شاری مەریوان دەستبەسەر کردووە. هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی “حەبیبوڵڵا کازمی” دانیشتووی گوندی “دۆزەخ دەرە” و “ئیدریس وەیسی” دانیشتووی گوندی “قەڵاڕیانە” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە به هه‌مان تۆمه‌ت دەستبەسەر کراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌تا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له چارەنووسی ئه‌م سێ كه‌سه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.