کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی مه‌هاباد و پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی مه‌هاباد و پیرانشار1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی كوردستان، لانیكه‌م سێ هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی مه‌هاباد و پیرانشار، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “بەیرەم”ی بەخشی خەلیفانی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “سالار و سامان ‌غەزالی”، له‌ ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانه‌وه‌ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و له‌وكاته‌وه‌ چاره‌نووسیان نادیاره‌. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەیان دەستیان بە سەر هێندێک کەرەستەی شەخسیی ئەواندا گرتووە. هه‌روه‌ها ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان، لاوێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی “سەردار مینە‌پوور” تەمەن ٢٥ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە به‌ هه‌مان تۆمه‌ت دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم سێ هاووڵاتییه‌، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵه‌كانیان بێئاکام ماوەتەوە و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.