به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “ئەفشین شەیخولئیسلامی” چالاکی سیاسی خەڵکی شاری سنە، بۆ جارێکی دیکە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “ئەفشین شەیخولئیسلامی” چالاکی سیاسی خەڵکی شاری سنە ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار گوازرایەوە. ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧ وێڕای چوار کەسی دیکە دەستبەسەر و دوای یەک مانگ ڕاگیران لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هەر کامەیان بە وهسیقهی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوون. ناوبراو دواجار ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی پارهكه لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.