به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، مۆعه‌لیمێكی خەڵکی لوڕستان بۆ دووهەمین جار لە لایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا مۆعه‌لیمێكی خەڵکی لوڕستانیان بە ناوی “هووشەنگ کۆشکی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە. شایانی باسه، هووشەنگ کۆشکی لە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٢ی خەرمانان بە دانانی وه‌سیقه و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هووشه‌نگ کۆشکی یەکەم جار لە کاتی پێداچوونەوە بەسەر بەڵگەی ئەزموونی منداڵانی مه‌دره‌سه‌ی شاری لافاولێدراوی مەعموولان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرابوو.