
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وه‌زاره‌تی ناوخۆی شیلی باسی له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٤٠٠ كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له‌م وڵاته كرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی شیلی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له‌وانه كه‌سانی مه‌ده‌نی به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كان برینداربوون. شایانی باسه، ڕۆژی هه‌ینی ٧٥ هه‌زار كه‌س له شاری سانتیاگۆ هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌م كه‌سانه زۆربه‌یان له دوو ناوچه‌ی شاری “سانتیاگۆ” پێته‌ختی شیلی به‌هۆی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانه‌كان له شیلی له ڕێكه‌وتی ١٨ی ئۆكتۆبر و به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆ له‌م وڵاته ده‌ستی پێكردووه. ناڕازییان به ڕه‌خنه گرتن له نایه‌كسانییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له بواره‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی و یاسای خانه‌نشینی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. خۆپیشانده‌ران به‌وتنه‌وه‌ی درووشم داوایان له ناوه‌ندی بڕیاردانی شیلی كردووه كه چاكسازیی له د‌ستووری ئه‌م وڵاته بكات. شایانی باسه، سه‌رۆك كۆماری شیلی ڕۆژی شه‌ممه به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان، بڕیاری دا كه گه‌ڵاڵه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی چاكسازیی له ده‌ستووری ئه‌م وڵاته ڕاده‌ستی په‌رله‌مان بكات.
