ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی ئۆسڕالیا كه له ناڕه‌زایه‌تیی به گۆڕینی كه‌شوهه‌وا هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری “بریسبین”، له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له ئه‌نجامی ئه‌م ڕێپێوانه زیاتر له ٧٠ كه‌س له خۆپیشانده‌ران كه سه‌ر به گرووپی ژینگه‌پارێزی “ڕاپه‌ڕینی له‌ناوچوون” بوون، به بیانووی به‌ستنی شه‌قامه‌كان و تێكدانی ئاسایشی گشتی و په‌ك خستنی كاری پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. گرووپی “ڕاپه‌ڕینی له‌ناوچوون” گرووپێكی نێوده‌وڵه‌تییه كه له خۆپیشاندانی هاووڵاتییان دژبه ده‌وڵه‌ته‌كان پشتیوانی ده‌كات و ئامانجی خۆی، ناچاركردنی ده‌سه‌ڵاتداران به ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی گازی گوڵخانه‌یی ڕاگه‌یاندووه.