به‌وته‌ی دوو كه‌س له نێونه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم، له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، ته‌نیا له‌شاره‌كانی ئه‌لبۆرز و ته‌ورێز زیاتر له ٤٧٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رجه‌م ئه‌م كه‌سانه له‌ژێر ناوی “تێكده‌ر، سه‌رده‌سته‌ی ناڕازییان و ڕێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م وشه‌یه سه‌باره‌ت به جه‌ماوه‌ری ناڕازیی و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له حاڵێكدایه كه پێشتر ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان كه له‌ژێر چاودێری نوێنه‌ری خامنه‌یی بڵاوده‌كرێته‌وه نووسیبووی، “ناوه‌نده‌كانی قه‌زایی به‌كارهێنانی سزای ئێعدام بۆ سه‌رده‌سته‌ی خۆپیشانده‌ران به پێویست ده‌زانێ”.