به پێی ڕاپۆرتی ههاڵنێریی ڕوویترێز، له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوو له وڵاتی ئێكوادۆر، به سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌فته به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان له دژی به‌رنامه‌ی ڕیازه‌تی ئابووری له ئێكوادۆر، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ نێوه‌نجیگه‌ری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كان و هێنانه‌وه‌ی سه‌قامگیر بۆ ئه‌م وڵاته ده‌ربڕی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانه‌كان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه و له كاردانه‌وه به كه‌مبوونه‌وه‌ی یارانه‌ی سووته‌مه‌نی ده‌ستی پێكردووه. كه‌م كردنه‌وه‌ی یارانه‌ی سووته‌مه‌نی به‌شێك له به‌رنامه‌ی به‌ناو “چاكسازی ئابووری”ه بۆ ڕاگرتنی وامی ٤ میلیارد و ٢٠٠ ملیۆنی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو.