هێزەکانى ئاسایشى لێوارئاوه‌كانی توركییه رایانگەیاندووه كه، لەماوەى هەفتەیەکدا زیاتر لە ٩٠٠ کۆچبەریان ده‌ستبه‌سه‌رکردووە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، گاردی لێوارئاوی توركییه لە هەژمارى تایبەتى خۆی لە تویتەردا بڵاوی كردووه‌ته‌وە، تیمەکانیان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و ماوەی نێوان ١٣ بۆ ١٩ی دێسامبر، ٩٤٦ کۆچبەریان لە سەرانسەرى ئه‌م وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر کردووە. ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانە بە دەیان کۆچبەر لە توركییه ده‌ستبه‌سه‌ر دەکرێن کە دەیانەوێت لەسنورەکانى ئەو وڵاتەوە بەهۆى خراپی دۆخى وڵاتەکانیانەوە بچن بۆ وڵاتانى رۆژئاوا.