بەرەبەیانی ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، هێزە ئەمنییەکانی توركییه لەئۆپەراسیۆنێکدا ٨٢ بەرپرس و ئەندامی پارتی دێموکراتیكی گەلان “هەدەپە”یان لەحەوت شاری جیاجیای توركییه ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دیارترین کەسایەتییه‌كانی کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا ده‌ستبه‌سه‌رکراون بریتین لە سڕی “سورەیا ئۆندەر”، پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، “ئاڵتانتان”، پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە، “ئایهان بیلگەن”، سەرۆکی شارەوانی قارس، “نەزمی گور و ئامینە ئاینا”، پەرلەمانتاری ئێستای هەدەپە، “جان مەمیس”، ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی ناوەندیی هەدەپە، “عەلی ئورکوت”، “بەیزا ئۆستون”، “گوڵفەر ئاکایا”، “ئاڵپ ئاڵتین ۆرس”، “گونەی قوبلای”، “دێلیک یاغلی”.