له‌حاڵێكدا كه هێشتا ئامارێكی ڕه‌سمی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژۆر له‌گه‌ڵ ڕۆژ ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ده‌چێته سه‌ره‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، فه‌رمانده‌ی ئینتزامی ئۆستانی كرماشان باسی له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زیاتر له ٢٥٠ كه‌س له‌م ئۆستان كرد. ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ته‌مه‌نی ئه‌م كه‌سانه له نێوان ٢٠ تا ٣٥ ساڵه و هه‌ندێكیان به تاوانی “سووكایه‌تی كردن به نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. پێشتریش ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له دوایین ڕاپۆرتی دا ڕایگه‌یاندبوو كه چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌م ڕێكخراوه‌یان ڕاگه‌یاندبوو كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كانیان. شایانی باسه، له‌ناو ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا ژماره‌یه‌كیان ته‌مه‌نیان خوار ١٨ ساڵه و له زیندانه‌كانی ڕژیمدا ڕاگیراون.