پۆلیسی توركییه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، زیاتر له ١٠٠ كه‌سی دیكه كه زۆربه‌یان له هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌ش بوون، به‌بیانووی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی “فه‌تحوڵڵا گولێن” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دادستانی ئیستانبۆل به ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: ئه‌م كه‌سانه پێوه‌ندیان به بزووتنه‌وه‌ی “فه‌تحوڵڵا گولێن” و كوده‌تا سهرنهگرتووهكهی ساڵی ٢٠١٦وه بووه. هاوكات كۆروكۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ به ڕه‌خنه‌گرتن له ئاستی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ركرانه‌كان له‌م وڵاته و سه‌ركوتی نه‌یاران له توركییه، ئه‌ردۆغانیان به كپ كردنی ده‌نگی نه‌یاران له توركییه تاوانبار كردووه. شایانی باسه، له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا، زیاتر له ٧٧ هه‌زار كه‌س له توركییه به زیندان مه‌حكووم كراون و زیاتر له ١٥٠ هه‌زار كه‌سیش له‌سه‌ر كاره‌كانی وه‌لا نراون.
