ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەهۆی سەرپێچی کردن له بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆوە لە بەغدا، زیاتر لە سێ هەزار کەس دەستگیر كراون.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و لەو چوارچێوەیەشدا لەماوەى ١٠ رۆژدا بەهۆى سەرپێچى و شکاندنى قەدەغەى هاتووچۆ، زیاتر لە سێ هەزار کەسیان دەستگیرکردووه. ڕاشیگهیاندووه: خەڵکێکى زۆر رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ ناکەن و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانى سەرپێچى بە نەرمى لەگەڵ هیچ کەسێک ناجوڵێنەوە و سزاى یاسایی ئەو کەسانە دەدەن کە سەرپێچى ئەنجام دەدەن. جێگهی ئاماژهیه، لە ئێستادا ژمارەى تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا گەیشتووهتە ٤٥٨ کەس و بەهۆشیهوه ٤٠ كهس گیانیان لەدەستداوە.