کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زیاتر له‌ سێ هه‌زار كه‌س له‌ عێراق

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زیاتر له‌ سێ هه‌زار كه‌س له‌ عێراق

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زیاتر له‌ سێ هه‌زار كه‌س له‌ عێراق

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەهۆی سەرپێچی کردن له‌ بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆوە لە بەغدا، زیاتر لە سێ هەزار کەس دەستگیر كراون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە:  هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و لەو چوارچێوەیەشدا  لەماوەى ١٠ رۆژدا بەهۆى سەرپێچى و شکاندنى قەدەغەى هاتووچۆ، زیاتر لە سێ هەزار کەسیان دەستگیرکردووه‌. ڕاشیگه‌یاندووه‌: خەڵکێکى زۆر رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ ناکەن و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانى سەرپێچى بە نەرمى لەگەڵ هیچ کەسێک ناجوڵێنەوە و سزاى یاسایی ئەو کەسانە دەدەن کە سەرپێچى ئەنجام دەدەن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە ئێستادا ژمارەى تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا گەیشتووه‌تە ٤٥٨ کەس و بەهۆشیه‌وه‌ ٤٠ كه‌س گیانیان لەدەستداوە.