ڕۆژی دووشەمە ١٥ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری بانه بە ناوەکانی “کەریم مەحموودی” و “ئومید مەحموودی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزێکی تایبەت کە لە تارانەوە هاتبوون هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەر كرانیان بە هێلیکۆپتێر گواستوویانەتەوە بۆ تاران. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر كردن وچارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.