به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، دوو هاووڵاتیی دانیشتووی شاره‌كانی سه‌قز و تاران به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د مه‌حه‌ممه‌دی” و “ئیلهام سه‌میمی”، پاش بانگ كرانیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشارانه، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز، “ئەحمەد محەممەدی” تەمەن ٥١ ساڵی و خەڵکی شاری سەقز، پاش ئەوەی بانگ کراوە بۆ دادگای ڕژیم له‌مشاره، بۆ ماوەی کاتژمێرێک لێپێچینەوەی لێ کراوە و دواتر دەستبەسەر کراوە. شایانی باسه، ناوبراو خەڵکی گوندی “وزمان”ی سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقزە و بە تۆمه‌تی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژدا، “ئێلهام سەمیمی” خوێندکاری بواری “مرۆڤ ناسی” زانکۆی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی هێرش کرابووه سەری و به‌دوای پشکێنی ماڵەکەی و بردنی هەندێک کەلووپەلی شەخسییان لە گەڵ خۆیان هەڕەشەیەیان لێ کردبوو.