ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوند خوڕخوڕەی ئه‌مشاره‌یان بە ناوەکانی “سولەیمان کەریم پوور” و “خالید محەممەدزادە ئەقدەم” لە کاتی کاری کشت و کاڵی و بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووه‌ته‌وه. شایانی باسه، دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، چارەنووسیان هه‌روا نادیارە.