ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له شاره‌كانی كوردستان، دوو هاووڵاتیی له شاره‌كانی پیرانشار و سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاوولاتییەکی خەلکی شاری پیرانشار بە ناوی “مۆراد مۆرادی” رۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. له لایه‌كی دیكه‌وه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری سنه بە ناوی “سەید کامیل ئەحمەدی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازتراوه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هەتا ئێستا هێزە ئەمنییەتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەیان ڕانەگەیاندووە و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەحمەدی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵه‌كه‌یان بێ‌ئاکام ماوەتەوە.