ڕۆژی دووشەممە ١٥ی مانگی گوڵان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، بە ناوەکانی “ئەحەد مەحموود حەسەن” و “ئەبووبەکر مەحموود حەسەن”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەو دوو هاووڵاتییە پاش دهستبهسهركرانیان، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسه، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵهكانیان ههروا بێ ئاکام ماوەتەوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.