به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چالاكێكی ژینگه‌پارێز له شاری شنۆ و هه‌روه‌ها چالاكێكی كرێكاری له شاری سنه، به‌هۆكاری نادیار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، “ڕه‌شید ناسرزاده” هه‌واڵنێر، ژینگه‌پارێز و له ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانیی “پێشڕه‌و” له شاری شنۆ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له كاتێكدا كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕایه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازرایه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار. شایانی باسه، ناوبراو پێشتریش له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٧ و له‌دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به ئێعدامی سێ به‌ندكراوی سیاسی، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ندین كاتژمێر لێپرسینه‌وه ئازاد كرابوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی “جەلیل محەممەدی” خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە لە شوێنی کارەکەی ، دەستبەسەر و هەتا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییەک لە هۆکار، شوێنی ڕاگرتن یاخود چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.