ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئاوایی قروچیا و دوو هاووڵاتیی ئه‌م ئاواییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵرۆژی لە سێدارەدانی “ڕامین حسێن پەناهی” بەندکراوی سیاسی، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری قوروە هێرشیان کردووەتە سەر گوندی قروچیا و دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی “محەممهد حسێن پەناهی” و “ساسان میرەکی” یان دەستبەسەر کردووە. ئەو هێزانە هەروەها، چەندین هاووڵاتی دانیشتووی ئەو گوندەیان بانگهێشت کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە نابێت ڕۆژی شه‌ممه لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵڕۆژی لەسێدارە دانی ڕامین حسێن پەناهی بەشداری بکەن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “ڕامین حسێن پەناهی” ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ساڵی ٢٠١٨ وێڕای دوو بەندکراوی دیکەی سیاسی بە ناوەکانی “لوقمان و زانیار مورادی” لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران.