به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م دوو هاووڵاتیی له شاره‌كانی پیرانشار و شنۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به ناوی “سدیق سه‌یدان” له نزیك شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی پیرانشار له وروودی ئه‌مشاره له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه به‌هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كرا. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شارستانی شنۆ به ناوی “محه‌ممه‌د ئێقباڵ” و دانیشتووی شاری نه‌ڵۆس، به هۆكاری نادیار له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه.