ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ڕژیم له درێژه ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له شار و گونده‌كانی كوردستان، دوو هاووڵاتییان له شاره‌كانی مه‌هاباد و گوندێ “سلێن”ی سه‌ر به سه‌وڵاوا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “سۆران محەممەدی” لەرێگای تەلەفوونەوە بۆ ناوەندی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کراواوە و لەوێ دەستبەسەر کراوە. شایانی باسه، دەستبەسەر کرانی ناوبراو لەپەیوەند لەگەڵ دەستبەسەر کردنەکانی چەند ڕۆژ پێشی ئەو شارە بووە و دوای دەستبەسەر کرانی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوەتەوە. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سلێن” سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوی “سەلمان ئەدوایی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. شایانی باسه، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی “سەلمان ئەدوایی” بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان هه‌تا ئێستا هه‌روا بێ ئاکام ماوەتەوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر كردنی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.