به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شارەدێی نێ سەر بە مەریوان دوو هاووڵاتییان دەستبەسەر کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی مانگی گهلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەڵیان کوتاوەتە سەر شارەدێی نێ و دوو کەسیان بە ناوەکانی “ئارام نیک پەی” و “عەبدوڵڵا بوشتام” دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه، ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراون.