ڕاپۆرته‌كان له شاری مه‌ریوان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئه‌مشاره له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “شاهۆ ئەخترکاوان و حەمدی ئەخترکاوان”، پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، دەستبەسەر کران. شایانی باسه، “حەمدی ئەخترکاوان” خەڵکی گوندی “بڵبەر” لە ناوچەی هەورامان و دانیشتووی شاری مەریوان، پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دەستبەسەر و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. ئەم دوو لاوە مەریوانییە پاش دەستبەسەرکردنیان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری سنە، کراون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم دوو لاوە لەبەر دەستدا نییە.