به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیسی بێلارووس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، به ده‌یان كه‌س له خۆپیشانده‌رانیان له شاری مینسك پێته‌ختی ئه‌م وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، خۆپیشانده‌ران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له حاڵێكدا كه پۆلیسی بێلارووس و هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌ش له ناوه‌ندی شاری مینسك جێگیر كرابوون، درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان دا. شایانی باسه، خۆپیشاندانه‌كان له وڵاتی بێلارووس له‌دژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رله‌نوێی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه به‌رده‌وامه و ناڕازییان خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو له ده‌سه‌ڵاتن.