کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوێندكارێكی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوێندكارێكی خه‌ڵكی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوێندكارێكی خه‌ڵكی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، خوێندکارێکی دانیشتووی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی ئیتلاعتی ورمێ كراوه‌.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ لە شاری نەغەدە، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی “عەبدوڵڵا پەریخانی” و ناوبراویان دەستبەسەر كرد. شایانی باسه‌، ناوبراو خەڵکی شاری شنۆیە و دانیشتووی شاری نەغەدەیە. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ سه‌ره‌ڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی دوای تێپەربوونی ٥ رۆژ به‌سه‌ر دەستبەسەرکرانی، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست نییە.