شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه، هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم لە شارۆچکه “پەسوێ”ی پیرانشار، تازه‌لاوێكی تەمەن ١٧ ساڵەیان بە ناوی “سەمیع شەریفیان” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزە ئه‌منییه‌کان نیوە شەو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە. شایانی باسه، هێزە ئه‌منییه‌کان لە کاتی دەستبەسەرکردنی “سەمیع شەریفیان”، بێڕیزیان به بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه و ئازاریان داون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک له چارەنووس یاخود شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.