ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تازه‌لاوێكی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان ڕۆژی سێشەممە ٦ی گه‌ڵارێزان، تازه‌لاوێكی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی گوندی “نێ”ی ئەو شارەیان بە ناوی “سینا نیک پەی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه، ناوبراو دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتە و چارەنووسی نادیارە.