به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كاربه‌ده‌ستانی توركییه بۆ ١٠١ كه‌س له هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته له‌وانه، پزیشكان و پارێزه‌ران له‌ژێر ناوی “لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به تیرۆریسم”، حوكمی بازداشتیان ده‌ركردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئۆپڕاسیۆنی گه‌ران به دوای گومان لێكراوان له چوار شاری توركییه له ئۆستانی ئامێد له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركییه‌وه ده‌ستی پێكردووه و هه‌تا ئێستا ٧٤ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات هه‌واڵنێریی ئاناتۆلی ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م كه‌سانه به تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی “كۆمه‌ڵگای دێمۆكراتیك” لقی حقووقی پارتی كرێكارانی كوردستان “پ ك ك”، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.