ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، به‌ڕێوه‌به‌ری کاناڵێکی تێلێگرامی لە ئیلام، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و تێکدانی بێروڕای گشتی” دەستبەسەر کرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیس فەتای ئیلام هۆكاری دەستبەسەرکردنی ئەو ئەدمینەی لەسەر سکاڵای شیرکەتێکی دەوڵەتی سەبارەت بە ڕێکخستنی کەناڵێکی تێلێگرامی بۆ تێکدانی بیڕوڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. شایانی باسه، په‌روه‌نده‌ی ناوبراو بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ناوەندی قه‌زایی کراوە.