کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان له‌ پاوه‌

بازداشت گسترده شهروندان در پاوه

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری پاوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی دوو حه‌فته‌ به‌سه‌ر تیرۆری “مۆحسین فه‌خریزاده‌ مه‌هابادی” لە ناوچەی “ئابسەرد”ی دەماوەند، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌شاری پاوه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له‌مشاره‌. ‌

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم هه‌تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه‌ چه‌ندین لێدوانی جیاوازیان بووه‌ و خۆیان ئیدیعایان كردووه‌ كه‌ له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، كه‌سانێكی نه‌ناسراو بوون، به‌ڵام له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لانیكه‌م ٢٠ كه‌سیان له‌ شاری پاوه‌ به‌ بیانووی به‌شداری له‌ تیرۆری فه‌خریزاده‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. شایانی باسه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ بیانووی به‌دواداچوونی ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی كوشتنی “مۆحسین فه‌خریزاده‌”، كه‌شێكی توندی ئه‌منییه‌تیان به‌سه‌ر شاری پاوه‌ زاڵ كردووه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هه‌مان ڕۆژ، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بیانووی بەدواداچوون بۆ بکەرانی کوشتنی “مۆحسین فەخریزادە”، شاری بانەیان بە تەواوی میلیتاریزە کردووە و زیاتر له‌ ٣٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.