هێزه ئه‌منییه‌كانی بێلارووس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌ز، زیاتر له ٣٠٠ كه‌س له خۆپیشانده‌ران كه خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” بوون، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسك‌ڕێژ و نارنجۆكی ده‌نگیان هاویشتووه. هه‌روه‌ها هێڵه‌كانی ئینتێرنێت له شاری مینسك پچڕاوه و وێستگه سه‌ره‌كییه‌كانی مێترۆش داخراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌و وڵاته هه‌روا به‌رده‌وامه. شایانی باسه، ئه‌مه دووهه‌مین حه‌فته‌یه كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له شاره‌كانی بێلارووس دێنه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن.