پۆلیسی هۆنگ كۆنگ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، لانیكه‌م ٣٠٠ كه‌س له نه‌یارانی یاسای ئه‌منییه‌تی نیشتمانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی چینی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، بڕیاربوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ڵبژاردنی شوڕای یاساداڕێژه‌ركانی هۆنگ كۆنگ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به‌هۆی ئه‌م یاسا نوێیه‌وه دواخراوه و نه‌یارانی ئه‌م یاسایه به‌هۆیه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. شایانی باسه، زیاتر له ٢٩٠ كه‌س به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووك، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
