کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامێكی پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ لایه‌ن توركییه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامێكی پێشوور هه‌ده‌په‌ له‌ لایه‌ن توركییه‌1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ “له‌یلا گوڤه‌ن” ئەندامی پێشووی پارتی دێموکراتی گەلان ناسراو به‌ هه‌ده‌په‌، به‌ ٢٢ ساڵ و سێ مانگ زیندان مەحکووم کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو بەشداریی له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دادگای نه‌كردووە و پارێزه‌ره‌كانی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوون. لە لایەکی دیکەوە، په‌روه‌نده‌ی دادگایی كردنی “له‌یلا گوڤه‌ن” به‌ تۆمه‌تی لێدوان دژی ئۆپراسیۆنی “لقی زه‌یتوون” كه‌ له‌ ناوچه‌ی “عه‌فرین” لە کوردستانی ڕۆژئاوا لەلایەن توركییە‌ ئه‌نجام درابوو، هه‌روا بەردەوامه. لەیلا گوڤەن ساڵی ٢٠١٨ خرایە زیندانەوە. لە دوایین هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکییه‌ش کە هەمان ساڵ بەڕێوە چوو، لەسەر لیستی هەدەپە لە بازنەی “جولەمێرگ” هەڵبژێردرا بوو بۆ پارلمانتار، بەڵام ئازاد نەکرا و لە زینداندا مایەوە.