کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردانی دوو هاووڵاتیی له‌ شاری پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ركردانی دوو هاووڵاتیی له‌ شاری پیرانشار1

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری پیرانشار باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئه‌مشاره‌، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوه‌ دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی “محەممەد نەبەردی” و “مەحموود قەنبەروەند” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کردووە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو دوو کەسە دوای دەستبەسەر کرانیان گوازراونەتەوە بۆ ئیتلاعاتی ورمێ.