به پێی ڕاپۆرتهكان، یەکێکی دیکە لە بەندکراوانی زیندانی سەقز کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەو زیندانه هەڵاتبوو، دوای چوار مانگ دەستبەسەر کرایەوە و مەترسیی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی لەسەرە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە گەڕەکی کەریم ئاوای سەقز یەکێکی دیکە لە بەندکراوە هەڵاتووەکانی زیندانی ئەمشارەیان بە ناوی ”محەمەد کەریمی“ سەر لەنوێ دەستبەسەر کردووەتەوە. شایانی باسه، ناوبراو بە تۆمەتی “کوشتنی ئەنقەست” پێشتر حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو.